به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە ژێرناوی پەنجەی هەڵۆ 2، بووە هۆی کوژرانی 33 ئەندامی پەکەکە لەوناە دوو رێبەری ئەو گرووپە لە هەرێمی کوردستان.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: 40 فڕۆکەی سوپای تورکیا لە هێرشێکی بەربڵاودا 50 بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووەتە ئامانج و خەساری قورسی لە ئەو گرووپە داوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا جەختی کرد: هێرشەکان تا لەناوبردنی تەواوی هەڕەشەکان دژی تورکیا درێژەی هەیە. هەروەها تەواوی ئەو هێرشانە بە هەماهەنگی هەولێر و بەغدا ئەنجام دراوە.
تورکیا پاگەندەی کردووە کە ئەو هێرشانە بەلەبەرچاوگرتنی تەندروستی خەڵکی سڤیل داڕێژراوە.
342/